کابرایێک ژنی هێنا و له‌به‌ر ئه‌وه ژنه نێوانی ده‌گه‌ڵ پیاوی تر بو،
عه‌شیره‌ته‌که پێیان ته‌ڵاق دا. له دوای به‌ینێکی ژنێکی تری هێنا دیسان
هه‌روا. دوایی گه‌ڕا، گه‌ڕا له ماڵه گه‌وره، کاره‌که‌رێکی هێنا. زۆری پێ
نه‌چو له قه‌راخ چۆم شوانێکیان به‌سه‌ره‌وه گرت!!! له ئاوایی دا بو به
هه‌را.
مه‌حمو پاشا، مێرده‌که‌ی بانگ کرد و وتی : ئه‌مه چییه؟ یه‌کێکت هێنا حیز
بو، دوت هێنا حیز بو، سێت هێنا حیز بو. چیه بۆچ وایه ؟
کابرا زۆر دڵگران بو وتی :" پاشا بێژم چی؟ له‌م تالعه ڕه‌شه‌ی من هه‌مه،
وه‌وقورعانه‌ی تۆ خوێندگته که‌یخسره‌و به‌گی کوڕت به‌و هه‌مو ڕه‌شاده‌ت و
پیاوه‌تیه‌وه بوێ وه ژنی من حیز ئه‌وێ، تالعم خراوه! بێژم چی!!؟؟"
|