ڕۆژ ژمێری ناوی کوردی
له زۆربه‌ی وڵاتانی
ڕۆژئاوایی، هه‌ر ڕۆژه به ناوی یه‌ک یان چه‌ند که‌سێک نوسراوه. هه‌ڵبژاردنی
ناوه‌کانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته و ڕاده‌ی زۆر بونی
ناوه‌کان له‌و وڵاته‌دا. ئه‌مه‌ش وه‌ک کولتورێکی لێ هاتووه که خاوه‌ن ناو له‌لایه‌ن
دۆستانه‌وه به‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه و پیرۆزبایی پێ ده‌گوترێ.دایک و باوکه‌کان هه‌وڵ
ده‌ده‌ن له ڕۆژی ناوی منداڵه‌که‌یان، خواردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بخۆن یان به گه‌شتێک
و سینه‌ما چونێک، نیشان بده‌ن مناڵه‌که‌یان و ناوه‌که‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه
به‌ڕێزه
تاکو ئێستا ڕۆژژمێرێکی له‌و چه‌شنه و به‌و پێناسه‌یه، له ناو کوردان دا باو
نه‌بووه. ئه‌مساڵ، کاک کیان جانه‌یی، ڕۆژژمێرێکی به‌م مه‌به‌سته ئاماده کردووه.
هه‌رچه‌ند ئه‌م کاره ده‌بێ له لایه‌ن ده‌زگاکانی وه‌ک وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و
ئیداره‌ی سه‌رژمێری ئاماده بکرێ، به‌ڵام ئه‌م ئه‌رکه‌ی کاک کیان، ده‌توانێ
سه‌ره‌تایه‌ک بێ بۆ هه‌وڵی زۆرتری ده‌زگاکانی فه‌رهه‌نگی
داگرتنی ڕۆژژمێری ناو بۆ کوردستان
داگرتنی ڕۆژژمێری ناو بۆ وڵاتانی ئینگلیسی زمان