KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


له ڕشته‌ی مرواری دا هاتووه :
کابرایه‌ک کوڕێکی هه‌بو هه‌ر جاره ئامۆژگاری ئه‌کرد و ئه‌یوت:
ڕۆڵه هه‌مو جارێ پێت ئه‌ڵێم تۆ ئه‌بێ بۆ ژیانی پاشه‌ڕۆژت شتێکت به ده‌سته‌وه بێ بۆ ئه‌وه پێوه بژیت، پێت ئه‌ڵێم ته‌نافبازی فێر ببه، هونه‌ری سه‌رمه‌قولات فێر ببه، جۆری سه‌گه‌وانی فێر ببه، قومه‌شکه‌نی فێر ببه، چه‌قه‌نه‌ی مه‌لا سمایلی فێر ببه، لۆتیه‌تی فێر ببه، چاک مه‌یمون هه‌ڵپه‌ڕێنه!
هه‌مو جار ئه‌مانه‌ت پێ ئه‌ڵێم هیچ به گوێم ناکه‌ی. ئه‌مه ئاخر جاره پێت ئه‌ڵێم ئیتر له تاقه‌تما نه‌ماوه ئه‌گه‌ر به گوێم نه‌که‌یت ئه‌تخه‌مه به‌ر خوێندن... بۆ ئه‌وه ببی به عالم و زانا، ببی به شاعیر و دانا، ببی به فه‌یله‌سوفێکی توانا، ببی به پارچه گه‌وهه‌رێکی دره‌خشان له هه‌مو هونه‌رێکا به‌ڵام شێوی شه‌وت نه‌بێ بیخۆی و که‌سیش پێت نه‌ڵێ که‌رت به چه‌ند!!!

  • قومه‌شکه‌ن: ره‌هه‌ند لێده‌ر، که‌نکه‌نه‌چی، قوموش که‌ن. (فارسی: مقننی)

هه‌نبانه بۆرینه هه‌ژار