KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


هه‌ر له بیره‌وه‌ریه‌کانی مامۆستا هه‌ژار له ئازه‌ربایجانی شۆڕه‌وی (سۆڤیه‌ت):
ئه‌حمه‌دۆف ناوێک که وه‌زیرێکی باکۆیی بو گوتی:
ماڵمان له گوندێکی نێزیک ته‌ورێز بو. من منداڵێکی هه‌شت ساڵه بوم. ده‌گه‌ڵ بابم و خانه‌واده هاتینه ته‌ورێز سه‌ری خزمان بده‌ین. شه‌و بو. ئه‌و زه‌مان ده‌بو ناوی شه‌و بزانی ده‌نا ده‌گیرای. ئه‌منیه‌یه‌ک له سه‌ری کوچه‌یه‌که‌وه هه‌رای کرد:

-         
گێلان کیم؟ (کێ یه دێت؟)
بابم گوتی : ئاشنا!

-         
ئیسمی شه‌ب ؟
بابم که ئاگای له هیچ نی‌یه- ده‌سته‌پاچه ببو، له خۆیه‌وه گوتی: ته‌بریز!
-          زرت! بیلمه‌دن: تیهران! (زرت! نه‌تزانی: تاران!)
گوتی : به‌ڵێ، تاران!
- ئافه‌ریم، وه‌رن بڕۆن!!