KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ده‌گێڕنه‌وه:
که‌ریم خانی زه‌ند، ئه‌و کاته‌ی له "کۆمازانی مه‌لایر" ژیابو، دۆستێکی بووه به‌ ناوی "خالۆ چوارشه‌مبه". ژنی خالۆ ده‌بیسێ که‌ریم‌خان بۆته شا و له شیراز ده‌ژی، حوکم له مێرده‌که‌ی ده‌کا تاکو سه‌ردانی که‌ریم خان بکات به‌شکم شتێکی ده‌ست که‌وێ.
خاڵۆ چوارشه‌مبه بۆخۆی و به بوخچه‌ی نان له پشت، خۆی ده‌گه‌یێنێته کۆشکی که‌ریم خان. سه‌ر دا ده‌خا بڕواته ژورێ، ده‌رکه‌وان هاوار ده‌کا:"مامه بۆ کوێ؟". ئه‌ویش ده‌ڵێ:"هاتوم چاوم به خاڵۆ که‌ریم بکه‌وێ". به حاڵه حاڵ، ده‌رکه‌وان تێده‌گا مه‌به‌ستی له خاڵۆ که‌ریم، که‌ریم خانی زه‌نده. که‌ریم خان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه و به ناو و نیشانه‌وه ده‌زانێ کێ هاتووه، ده‌ڵێ بیهێنن.
سه‌ره‌تا میوانداریه‌کی شاهانه‌ی ده‌که‌ن و دوایی ئه‌ینێرنه حه‌مام و ده‌ستێک جلی نوێی له‌به‌ر ده‌که‌ن. دوای چه‌ند ڕۆژێک میوانداری کردن، پێی ده‌ڵێ :"هه‌ر کار و پله و پایه‌یێکت ده‌وێ، ده‌نگ بکه با بتده‌مێ"
خاڵۆ چوارشه‌مبه ده‌ڵێ :"بمکه به شێخ الاسلامی لۆرستان".  
ده‌ستور ده‌درێ و فه‌رمان ده‌نوسرێ. فه‌رمانه‌که ده‌به‌نه لای خاڵۆ چوارشه‌مبه تاکو بیخوێنێته‌وه. کاغه‌ز به ده‌سته‌وه ده‌گرێ و ده‌ڵێ :"خۆ خوێنده‌واریم نی‌یه!!"
بۆ که‌ریم خانیان گێڕایه‌وه، وتی:"قه‌ی ناکا، فه‌رمانێکیش بۆ خوێنده‌واریه‌که‌ی بنوسن!!!"
فه‌رمانێکی تریشیان نوسی و خالۆ چوارشه‌مبه بو به شێخ‌الاسلامی لۆرستان!!!
         ئه‌وه‌ش باشترین و عادڵترین شای ئێران!!!