KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ساڵێک خێڵ ئه‌گاته ده‌شتی شلێر، هۆبه‌یه‌ک چه‌ند ڕۆژێک له‌وێ ئه‌مێننه‌وه باران نایه‌ڵێ بارکه‌ن بچن بۆ کوێستان. کوێخایه‌کی ڕیش سپیان ئه‌بێ ئه‌ڵێ :"کوڕینه با وه فێڵ بارکه‌ین وه دزی خواوه!!!" ئه‌ڵێن باشه. کابرا پاش خه‌وتنان هه‌ڵئه‌ستێ ئه‌چێته سه‌ر گرده‌که‌و ڕو ئه‌کاته ئاسمان ئه‌وا هه‌ورو شریخو هۆڕیشه- به ده‌نگێکی به‌رز ئه‌ڵێ :"بار ناکه‌ین، بار ناکه‌ین، شڕیخو هۆڕت بوڕه‌وه!!" ده‌ستیشی له خێڵه‌که هه‌ڵئه‌ته‌کێنێ و به بێ ده‌نگ پیان ئه‌ڵێ :"وه‌دۆڵا، وه‌دۆڵا، دؤڵاو دۆڵ بۆی بڕۆن!!"
له‌و وه‌خته‌دا ئه‌یکاته بروسکه و چه‌خماخه. کابرا ئه‌ڵێ:"ئێ! کوچکی تۆی لێ نه‌وارێ، ئه‌وه من ئێژم بار ناکه‌ین که‌چی ئه‌و تازه کوچکو چه‌خماخم بۆ هه‌ڵئه‌کا وه شوێنمانا، وا ئه‌زانێ من درۆ ئه‌که‌م!!"