KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مامۆستا محه‌مه‌د شلماشی نوسیویه:" حاجی مه‌لا عه‌لی وه‌رماوایی له سلێمانی گوتی : دوکانی به‌قاڵیم هه‌بو. مێوژ،گوێز،کشمیش،قه‌یسی،بادام،پسته،قه‌زوان و ئه‌وجۆره شتانه‌م دانابو. ڕۆژێک پیاوێک هات له به‌ر ده‌می دوکانه‌که‌م ڕاوه‌ستا و هه‌ر ته‌ماشای ده‌کردم. له پاشان دو قامکی به زوت بۆ چاوانم هێنا. گوتم : ئه‌وه بۆ وا ده‌که‌ی؟ گوتی : ده‌مه‌وه بزانم کوێر نی؟ گوتم : نه. بۆ؟ گوتی : ئه‌ی که کوێر نی، ئه‌و هه‌مو شته جوانه‌ت له‌به‌ر ده‌مه ، بۆ نایانخۆی؟"