KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


یه‌کێ له خوێندکاره‌کانی سه‌رده‌می مظفرالدین شا، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌چێته لای شا. ئه‌م دیداره ئاوا باس ئه‌کا:
"  شا لێی پرسیم چیت خوێندووه؟ وتم : قوربان 'ریاضیات' و 'حقوق'م خوێندووه. شا به وه‌زیره‌که‌ی کوت : باشه، سیمکێشی به‌رقی چراکانی هۆده‌کان به‌و بسپێرن. زۆرم پێ ناخۆش بو، هیچ شتێکم له‌و کاره نه‌ده‌زانی. وزیر به سه‌برایێک پێی وتم : خۆت سه‌غڵه‌ت مه‌که، چه‌ند چرکه‌ی دیکه له‌بیری نامێنێ چی وتو‌ه.